١٨ ئایار ٢٠٢٤ - ٢١:٣٠
حەماس دزەی کردووەتە نێو دامودەزگا سیخوڕییەکانی ئیسرائیل

ئەنجامی ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی لە دزەی هێزە ئەمنییەکانی حەماس بۆ تەلەفۆنی ئەندامانی ئەمنیەتی و سیخوڕی ئیسرائیل هەواڵی دا.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتس کە لە دوو ڕۆژی داهاتوو وردەکارییەکانی بڵاو دەکرێتەوە، جەختی کرد کە هێزەکانی حەماس توانیویانە تەلەفۆنی ئەفسەرەکانی سسیتەمی سیخوڕی ئیسرائیل بۆ پێوەندی لەگەل هاووڵاتیان لە غەززە شوێنگیری بکەن و هاکی بکەن.

ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەگەلە نیشانی دەدات کە حەماس لە ئەو ئۆپراسیۆنە پێچراوە ئەمنییەتیەدا لە تەکنۆلۆژیای تەکنیکی پێشکەوتوو کە لە دەرەوەی فەلەستین هێنراوە، کەڵکی وەرگرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی حەماس گفتوگۆکانی ئەفسەرانی سیخوڕی ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک لە هاووڵاتیانی فەلەستینیان لە ڕێگای ئاپی واتساپ و ئاپەکانی ترەوە بیستووە.

342/